كرێكارانی پاڵاوگه‌ی گازی پارسیان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له چوونه‌وه سه‌ركاره‌كانیان خۆیان بوارد.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، كارفه‌رمای شیركه‌ت ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر حقووقی مانگی گه‌لاوێژ و به‌شێك له حقووقی مانگی خه‌رمانانی كرێكارانی په‌رداخت كردووه و ده‌ڵێن: كرێكاران هه‌روا به په‌سه‌ندكراوه‌كانی كه‌مپینی مانگی گه‌لاوێژ پێبه‌ندن. شایانی باسه، له‌م كه‌مپینه‌دا بڕیار درابوو كه كارفه‌رماكانی بۆیان نییه كه حه‌قده‌ستی كرێكاران دوابخه‌ن و كارفه‌رمای “پێترۆپالایش”یش ئه‌مه‌ی قه‌بووڵ كردووه. ناڕازییان ڕاشیانگه‌یاندووه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م حقووقه‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێت، هه‌روا له خابگاكانیان ده‌مێننه‌وه.