به پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپشاندانه‌كان دژبه چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركییه له كۆنوانیسۆنی ئیستانبۆل بۆ چه‌ندومین ڕۆژی به‌رده‌وام، له شاری ئیستانبۆل درێژه‌ی بوو و خۆپیشانده‌ران خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌ردۆغانن له‌م پێوه‌نده‌دا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له ناو كه‌ش و هه‌وای توندی ئه‌منییه‌تیدا، له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئاڵای بنه‌وش هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئیستانبۆل و دژبه بڕیاری ده‌وڵه‌تی توركییه بۆ هاتنه ده‌ره‌وه له په‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئیستانبۆل درووشمیان وه‌ته‌وه. ژنان و خوێندكاران له ڕێگه‌ی به‌رز كردنه‌وه‌ی پلاكارد به ناوه‌رۆكی وه‌ك “له ژنان پشتیوانی بكه‌ن نه‌ك له په‌ره‌پێده‌رانی توندوتیژی”، له ئاست ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌ردۆغان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.