به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان دژ به ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی له ئه‌مریكا و شاره‌كانی ئۆرووپا، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی فه‌ڕانسه بۆ جارێكی دیكه دژبه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و كوشتنی “جۆرج فلۆید” و “ئادام ترائۆره” هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
شایانی باسه، بەشێک لە چالاکانی ئێرانی و ئەفغانستانی بە بەشداری کردنیان لەم خۆپیشاندانه و به‌ده‌سته‌وه گرتنی چەندین پلاکارد، وێڕای مه‌حكووم كردنی سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و كوشتنی ڕه‌ش پێسته‌كان، له‌ئاست سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی لە پێوەند لەگەڵ ئیعدام و هەڵاواردن لەو وڵاتە ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و بە وتنەوەی چەندین درووشم، ڕگەزپەرستی و هەڵاواردن لەدژی کۆچبەرانی ئەفغانستانی و کوشتنی کۆڵبەرانیان مەحکووم کرد. ئەو خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییە کە بە مەبەستی پێش‌گرتن لە توندوتیژی و هەڵاواردن و نابەرابەری لە لایەن بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوە چووه، تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی، بەشدار بوون و سیاسەتەکانی ئەو ڕێژیمەیان مەحکووم کردووه.