ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی ڕه‌سمی و قه‌رارادادی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی و قه‌راردادی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په له ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان ناڕازین و بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه.
