ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی “لیدوم ئازه‌رستانی ڕژون سه‌نعه‌ت” له شارستانی جاسك بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌وته‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌و شیركه‌ته، ماوه‌ی سێ مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌ر نه‌گرتووه و وێڕای به‌دواداچوونه‌كانیان، خاونكار هیچ بایه‌خێكی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه. هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون و ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.