ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی گوڵان، دادگوستەریی پاڕێزگای سنە، حوکمی داخستنی کانگای ” قزڵ قییە” لە شاری سرێش ئاوای سه‌ر به پارێزگای سنەی واژۆ كرد به مه‌به‌ستی داگیركردن و بێكاری ده‌یان كه‌س.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، داخستنی ئەو کانگای بەردە، لەسەر بڕیاری سیتادی ئیجرایی فەرمانی خومەینی بووە به مه‌به‌ست ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت. شایانی باسه كه ئه‌م كانگا به‌رده یه‌كێك له باشترین و گرانترین به‌رده مه‌ڕمه‌ڕه‌كانی دونیای تێدایه و جگه له داگیركردنی له لایه‌ن ئه‌و نه‌هاده ده‌وڵه‌تییه ئه‌گه‌ری بێكاری ده‌یان كرێكاریش له‌گه‌ڵدایه.