به هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتییانی بۆلیویی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ ، به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی كاتی ئه‌م وڵاته له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌م خۆپیشاندانه‌دا، هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تیان له ئاست نه‌بوونی خه‌زمه‌تگووزایی بێهداشتی و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی كاری، مه‌حكووم كرد و ناڕه‌زابه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه ناڕازییان هێندێك له به‌رنامه‌كانی ده‌وڵه‌ت به تایبه‌ت “فێربوون له ڕێگای دوور” بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنایان ره‌ت كردۆته‌وه.ده‌شڵێن :ئه‌م جۆره به‌رنامانه پێویستیان به سه‌رمایه گوزاریی هه‌یه و بنه‌ماڵه كه‌م داهاته‌كان ناتوانن كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ به كارهێنانی دابین بكه‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه له بۆلیویی تا ئێستا زیاتر له ٥٠ هه‌زار كه‌س تووشی ئه‌م ویرووسه بوون و هه‌زار و ٨٩٨ كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه.