ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه، هه‌زاران كه‌س له وڵاتانی سووریه، توركیا، ئاڵمان و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ئورووپایی دژ به ژینۆسایدی عه‌له‌وییه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ته‌حریر شام خۆپێشاندانیان كرد.
كورژانی زیاتر له هه‌زار شارومه‌ندی عه‌له‌وی له شاره‌كانی لازقیه، ته‌رتووس، حۆمس، بانیاس و حه‌ما له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌تی جه‌ولانی كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆیدا هێناوه. ڕۆژی ڕابردوو هه‌زاران شارومه‌ندی عه‌له‌وی له ئێستانبوول، ئانكارا، ئێزمیر و سمسوور دژ به حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع خۆپێشاندانیان كرد. له سۆوهیدای سووریه، درۆزییهكان خوازیاری محاكمه‌ی جه‌نایه‌تكارانی ته‌حریر شام و ئه‌حمه‌د شه‌رع بوون. له ئاڵمان و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ئورووپایی، خه‌ڵكی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به تیرۆریستانی ئه‌لقاعیده كه ئێستا له حكوومه‌تی نوێی سووریه جێیان گرتووه بوون.