یه‌كیه‌تییه‌ك له‌ژێر ناوی “شه‌ڕ ڕاوه‌ستێنن” كه پێكهاتووه له ٤٢ ڕێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی له‌وانه “گرین پیس”، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، خۆپێشاندانێكی ده‌یان هه‌زار كه‌سیان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئاڵمان دژ به هێرشه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٢٥ هه‌زار كه‌س له خۆپێشاندانه‌كانی “بڕلین”، “هامبوورگ”، “لایپزیگ”، “ئێشتووتگارد” و “فڕانكفۆرد” به‌شداریان كردووه و خوازیاری ئه‌وه بوون كه “ولادیمیر پووتین” ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی ڕاوه‌ستێنێت و هێزه‌كانی له وڵاتی ئۆكراین بباته ده‌ره‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌زاران كه‌س له وڵاتی تایوان بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی ئۆكراین و مه‌حكووم كردنی هێرشه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری “تایپه” و خۆپێشاندانیان كرد.