کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی دانیشتوانی شاری وان لە باکووری کوردستان دژ بە دانانی قەیوم

خۆپێشاندانی دانیشتوانی شاری وان لە باکووری کوردستان دژ بە دانانی

ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، دانیشتوانی شاری وان لە باکووری کوردستان دژ بە دانانی قەیوم لە سەر شارەداریەکان و دەستبەسەر  کردنی شارەدارە بژاردەکانی خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان.

ناڕازیان بە وتنەوەی درووشمی “کوردستان گۆڕستانی فاشیستان”، “قەیوم دەڕوات بەڵام خەڵک دەمێنێتەوە”، ئەم کردەوەی دەوڵەتی تورکیایان  بە توندی شەرمەزار کرد و خوازیاری چوونە دەرەوەی بەکرێگیراوانی تورکیا لە کوردستان بوون. لە بەردەوامی خۆپێشاندانەکەدا هاوسەرۆکەکانی “دەم پارتی” چەند وتەیەکیان ئاراستەی بەشداربووان کرد و خوازیاری  بێدەنگ نەبوونی خەڵک لە بەرامبەر دەستبەسەر کردنی هاوسەرۆکەکانی شارەوانیەکان لە لایەن  دەوڵەتی تورکیاوە بوون.