له ڕۆژانی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا و ئێران، ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا چه‌ندین سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی پاتریۆتی له وڵاتی قه‌ته‌ر جێگیر كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، زۆربه‌ی ئه‌و سیسته‌مانه له باره‌گای هه‌وایی “العدید”ی قه‌ته‌ر جێگیر كراون و له حاڵه‌تی ئاماده باشیدان. هه‌روه‌ها به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌رده‌وامه له ناردنی هێزی نوێ و كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تی سه‌ربازی بۆ باره‌گاكانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی. له هه‌مان كاتدا، ئه‌رته‌ش و سپای پاسدارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ده‌گاری چوونه ژووره‌وه و چوونه ده‌ره‌وه‌ی وزه‌خانه ئه‌تۆمییه‌كانی له ئیسفه‌هان و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه له ئێران به ته‌واوی به مادده‌یه‌كی نهنساراو داخستووه، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی ڕژیم هاوشێوه‌ی كاتی هێرشی ١٢ ڕۆژی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامییه و نیشانده‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كێشه‌كان له نێوان لایه‌نه‌كانی دانوستانه.
