کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تێپه‌ڕبوونی ژماره‌ی تووشبوان له‌ ١٢ ملیۆن كه‌س

تێپه‌ڕبوونی ژماره‌ی تووشبوان له‌ ١٢ ملیۆن كه‌س

تێپه‌ڕبوونی ژماره‌ی تووشبوان له‌ ١٢ ملیۆن كه‌س

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تەنیا ئەم حەفتەیە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس توشی ویرووسی کۆرۆنا بون، بەوەش توشبوانی کۆرۆنا لەسەرتاری جیهان ١٢ ملیۆن كه‌سی تێپەڕاندووه‌.

رێکخراوی تەندروستی جیهان ڕایگه‌یاندووه‌: ژمارەی توشبوانی ویرووسی کۆرۆنا بەراورد بە پەتاکانی دیکە سێ ئەوەندەیە، بەجۆرێک تا رۆژی هەینی رابردوو ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا ١١ ملیۆن کەس بو، بەڵام ڕۆژی پێنجشەممە له‌ ١٢ ملیۆن كه‌س چووه‌ته‌سه‌رێ. ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر چەند ناوەندێکی توێژینەوەی پزیشکی بڵاویان كردبووه‌وه‌، ویرووسی کۆرۆنا لە هەواشدا بڵاودەبێتەوە و دەگوازرێتەوە و ئەوەشیان بە شەپۆلی دوەمی ویرووسه‌کە ناوبردبوو. بەپێی ئامارەکانی ماڵپه‌ڕی “ووڕلدمیتر”، ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهان گەیشتووەتە ١٢ ملیۆن و ١٨٠ هه‌زار و ٥٥٧ كه‌س و لەو ژمارەیەش ٥٥٢ هه‌زار و ٣٨٢ كه‌س گیانیان لەدەستداوە.