بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووه زیاتر لە ١٤ ملیۆن و ١٩٤ هەزار کەس.
به پێی ڕاپۆرتهكان، بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە گەیشتووەتە ١٤ ملیۆن و ١٩٤ هەزار و ١٤٧ کەس، لەو ژمارەیەش هەشت ملیۆن و ٤٧٠ هەزار و ٢٧٥ توشبو چاکبونەتەوە و ٥٩٩ هەزار و ٤١٦ توشبوش گیانیان لەدەستداوە. جێگهی ئاماژهیه، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا به تۆمار كردنی سێ ملیۆن و ٧٧٠ هەزار و ١٢ تووشبو لە پلەی یەكەم دایه و لەو ژمارەیەش یهك ملیۆن و ٧٤١ هەزار و ٢٣٣ کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٤٢ هەزار و ٦٤ کەس بەرزبووەتەوە. له دوای ئهمریكا وڵاتانی، بهڕازیل، ڕووسییه، هێند و ئێران دێن.