به دوای گیانله‌ده‌ستدانی ٥٠ كه‌س له وڵاتی كۆنگۆ، ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن له سه‌رانسه‌ری ئه‌فریقا و جیهان هۆشداری دا.
به وته‌ی ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی، نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه زۆر نایاب و ده‌گمه‌نه و كارناسانی بێهداشت و ده‌رمان هێشتا نه‌یانتوانیوه هۆكاره‌كه‌ی شناسایی بكه‌ن. به پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، ئه‌و نه‌خۆشییه هاوشێوه‌ی كۆڕۆنا له ماوه‌یه‌كی كورت دا بڵاو ده‌بێته‌وه و جیاوازییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشییه له ماوه‌ی چه‌ند ساعه‌ت دا ده‌مرن.