ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی ڕه‌زبه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ ناشتنی ته‌رمی یه‌كێك له قوربانییانی ڕووداوی هاتووچۆ له‌م جاده‌یه، دانیشتووانی ئاوایی “محه‌ممه‌د ئاباد”ی گورگان به كۆبوونه‌وه و ئاگردانی لاستیك ئه‌م جاده‌یه‌یان بۆ چه‌ند كاتژمێر به‌ست.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی ئه‌م ئاواییه له كاتی په‌ڕینه‌وه له‌م جاده‌یه تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هات و گیانی له‌ده‌ستدا. ناڕازییان ده‌ڵێن، پێشتر چه‌ندین ده‌سه‌نداز له نزیك ئه‌م ئاواییه لێ درابوو كه خێرایی ماشینه‌كانی كه‌م ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی گوشاری به‌رپرسان كه گوایا ئێره مه‌سیری فڕۆكه‌خانه‌ی گورگانه، ئه‌م ده‌سه‌ندازانه لابراون. شایانی باسه، به‌دوای ناڕه‌زایه‌تیی هاووڵاتییان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێگاوبان و گواستنه‌وه‌ی جاده‌یی پارێزگای گولستان، له ترسی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییه ڕایگه‌یاندووه، له ڕێكه‌وتی ٦ی ڕه‌زبه‌ره‌وه ده‌سه‌نداز له نزیك ئاوایی “محه‌ممه‌د ئاباد” لێ ده‌درێت.