ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، ئاكسۆنێك بۆ پشتیوانی له په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی به به‌شداری چالاكانی سیاسی، نێونه‌رانی حیزبه سیاسیه‌كان و دامه‌زراوه كۆمۆنیست، سۆسیالیست و چه‌په‌كان دژ به سیاسه‌ته فاشیستیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاری كۆڵنی ئاڵمان به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیش له‌و ئاكسیۆنه‌دا به‌شداری كردووه. ئاماده‌بووانی ئه‌و ئاكسیۆنه له سه‌ر سیاسه‌تی دژه مرۆڤانه‌ی كۆماری ئیسلامی دژ به په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی و پێشێلكردنی مافه‌كانیان قسه و باسیان كردووه. به‌شداربووان هه‌ڵسووكه‌وتی نامرۆڤانه‌ی حكوومه‌تیان له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی به توندی مه‌حكووم كرد و له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری: ١– كۆتایی هێنان به شه‌پۆلی سنوورداشكردنی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی. ٢– دابینكردنی ئیمكاناتی په‌روه‌رده بۆ منداڵانی ئه‌فغانستانی. ٣– به‌هره‌مه‌ندبوون له مافی یه‌كسان بۆ په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی. ٤– زه‌رووره‌تی خه‌باتی هاوبه‌ش بۆ ڕووخانی هه‌ر دوو ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی و تالیبان بوون. شایانی باسه كه به‌شداربووانی ئه‌و ئاكسیۆنه دروشمه‌كانی “نا بۆ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و ڕاسیسم له ئێران و ئه‌فغانستان” و “هاوپشتی جیهانی چه‌كی ئێمه‌یه له به‌رانبه‌ر فاشیزمی مه‌زهه‌بی“یان به‌رز كردووه‌ته‌وه