کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو كۆلبه‌ر له‌ خاڵه‌ سنووریه‌كانی شاری بانه‌

برینداربوونی دوو كۆلبه‌ر له‌‌ خاڵه‌ سنووریه‌كانی شاری بانه‌ 1

ڕۆژی سێشەممە ٩ی مانگی خەرمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە سنووری “هەنگەژاڵ”ـی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو کۆڵبەر به‌سه‌ختی بریندار کراون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە بریتییه‌ له‌ “بەهمەن کەریم‌پەنا” خەڵکی بانە و “ئارمان ڕەسووڵی” خەڵکی شاری بۆکان. شایانی باسه‌ ئەم دوو کۆڵبەرە به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چارەسەری پیزشكی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی و باری تەندروستیی “بەهمەن کەریم‌پەنا” ناجێگیره‌ .