کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی سۆهه‌یلا مه‌تاعی بۆ دادگای دێولان

بانگهێشتی سۆهه‌یلا مه‌تاعی بۆ دادگای دێولان 1

سۆهه‌یلا مه‌تاعی، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی دێولان بۆ جارێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن لقی ١٠٢ی دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ بانگهێشت كرا.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئیبلاغیه‌ی دادگا له‌ ڕۆژی ٢٢ی گوڵان ده‌ركراوه‌ و سۆهویلا مه‌تاعی ئه‌بێ ڕۆژی ٣ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌ لقی ١٠٢ی دادگای ئینقلابی دێولان ئاماده‌ بێت. به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌، سۆهه‌یلا به‌ته‌بلیغ دژی نیزام و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیمتۆمه‌تبار كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣ دا به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی له‌ زیندان ئازاد كرابوو.