شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، قامیشه‌ڵانه‌كانی ده‌ریاچه‌ی زرێبار له مه‌ریوان له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه سووتێندرا.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، قامیشه‌ڵانه‌كانی زرێبار تا دره‌نگانی شه‌وی یه‌كشه‌ممه له ئاگردا سووتاوه و خه‌ڵكی خۆبه‌خش و هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنییان داوه. پێشتر چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزانی مه‌ریوان سه‌باره‌ت به لێدانی جاده له ته‌نیشت ده‌ریاچه‌ی زرێبار و هاتووچۆی تانكه‌ره‌كانی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی هۆشداریان به به‌رپرسانی ئه‌و شاره دابوو، به‌ڵام بایه‌خیان پێ نه‌داوه و شه‌وی ڕابردوو هه‌زاران بوونه‌وه‌ر له نێو ئاگردا سووتاون.