ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “هه‌ژار مام خۆسره‌وی” له شاری بۆكانه و بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
“هه‌ژار مام خۆسره‌وی” كۆتاییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له شاری بۆكان گیانی له‌ده‌ستدا. ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی شاری بۆكان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
