ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری تیكاب و چه‌ند كه‌سیان بریندار كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه كرێكارانی شاره‌داری تیكاب له ئاست نه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و سه‌نه‌وات ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هێزه ئینتزامییه‌كان به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كرێكاران و چه‌ند كه‌سیان به فیشه‌كی ساچمه‌یی و لێدان بریندار كردووه. به وته‌ی كوڕی یه‌كێك له برینداره‌كان، باوكی له ساڵی ٩٨ی هه‌تاوییه‌وه داخوازی دواخراوی هه‌یه به‌ڵام ده‌وڵه‌تی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی له جیاتی پێدانی جێژنانه و حه‌قده‌ست، چوار فیشه‌كی لێ داوه.