“په‌خشان عه‌زیزی” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی مهاباد، وێڕای تێپه‌ڕبوونی ٨ مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، چاره‌نووسی به ناڕوونی له زیندانی ئێڤین دا ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “په‌خشان عه‌زیزی” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” تۆمه‌تبار كراوه و په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری كراوه. ناوبراو ڕۆژی ١٣ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه.