به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و پیرانشار به ناوه‌كانی “جه‌لیل مه‌ولوودی” و “سوره‌یا قه‌یته‌ران” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه، چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“به‌پێی زانیارییه‌كان، “جه‌لیل مه‌ولوودی” ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ و دانیشتووی شاری بۆكان ڕۆژی ٢٩ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگه‌ێزرا. وێڕای تێپه‌ڕبوونی سێ مانگ به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانی ئه‌و هاوڵاتییه، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه و چاره‌نووسی نادیاره. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هه‌ڵیانكۆتایه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی قه‌یته‌ران و “سه‌دره‌دین و عه‌بدۆلڕه‌حمان قه‌یته‌ران”یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، ڕۆژی پێنجی پووشپه‌ڕ بۆ جارێكی دیكه هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه و “سوره‌یا قه‌یته‌ران” خۆشكی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌یان ڕفاند و پاش ماوه‌یه‌ك ناوبراویان بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ورمێ گواسته‌وه. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و سێ هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ست دا نییه.