کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كارمه‌ندان و كرێكارانی به‌شی ده‌وڵه‌تی له‌ ئیرله‌ند و ئارژانتین

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی به‌فرانبار، كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شی ده‌وڵه‌تی له‌ وڵاتانی ئیرله‌ندی شومالی و ئارژانیتن له‌ ئاست سیاسه‌تی ڕیازه‌تی ئابووری و دۆخی خراپی ژیان خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خاویر میلی سه‌رۆك كۆماری ئارژانتین زۆربه‌ی كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شی ده‌وڵه‌تی كه‌ قه‌راردادی درێژ ماوه‌یان بووه‌، له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه‌ و سیاسه‌تی سه‌ختی ڕیازه‌تی ئابووری گرتووه‌ته‌ به‌ر. ده‌وڵه‌ت هه‌روه‌ها چه‌ند بڕیاری ده‌ركردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه كۆبوونه‌وه‌یێك قه‌ده‌غه‌ بكات و یارانه‌ی وه‌لا ناوه‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی هه‌ڵكشانی نرخی پێداویستیه‌كانی ژیان و ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان سنووری ٢٠٠٪ی تێپه‌ڕاندووه‌. بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه‌ و ڕۆژی ڕابردوو هه‌زاران كرێكار و كارمه‌ند له‌ بۆینس ئایرس خۆپێشاندانیان كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كارمه‌ندانی به‌شی ده‌وڵه‌تی له‌ ئیرله‌ندی شومالی له‌ ئاست كه‌می حه‌قه‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، له‌ خۆپێشاندانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ١٥٠ هه‌زار كارمه‌ند و كرێكار به‌شدار بوون و ده‌و‌ڵه‌ت ته‌نیا ٧٪ حه‌قده‌سته‌كانی زیاد كردووه‌ له‌ حاڵێكدا ته‌وه‌ڕۆم ١٠٪ تۆمار كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند له‌ زیندانی ورمێ

-

دیوارنووسی و په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و چالاكانی كرێكاری بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

دیداری بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلسی ڕژیم

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ندین كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی كه‌شتی سانچی له‌ شومالی تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین‌سازی له‌ ته‌ورێز

-