به‌یانی دووشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی پارسیانی لامه‌رد، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی به كۆبوونه‌وه له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی شیركه‌ت خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، په‌رداختی ئیزافه‌كاری، جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.