به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شارستانی سه‌حنه‌ی سه‌ر به ئوستانی كرماشان به‌ناوی “ڕه‌زا ڕه‌سایی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كراوه و ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی به‌فرانبار نوێنه‌رێكی پاڕله‌مانی ئاڵمان كه‌فاله‌تی سیاسی ئه‌و به‌ندكراوه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕه‌زا ڕه‌سایی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و له مافی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و پارێزه‌ر بێبه‌ش و مه‌ترسی له‌سێدراه‌دانی له سه‌ره. شایانی باسه كه له ماوه‌ی دوو حه‌وتووی ڕابردوودا چه‌ندین پاڕله‌مانتاری وڵاته ئۆرووپاییه‌كان به مه‌به‌ستی پاراستنی مافی به‌ندكراوانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران، كه‌فاله‌تی سیاسی به‌شێكی زۆر له مه‌حكووم كراوان به ئێعدام‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه.