ڕۆژنامه‌ی “جیهانی سه‌نعه‌ت” ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی فرۆشتنی ئه‌ندامانی جه‌سته له‌لایه‌ن لاوانی ئێرانیه‌وه له وڵاتی عێراق تا ڕاده‌یه‌كی مه‌ترسیدار چووه‌ته سه‌ره‌وه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ هه‌ژاری و بێكاری ئه‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، لاوانی ئێران به مه‌به‌ستی فرۆشتنی ئه‌ندامانی جه‌سته بۆ عێراق، توركیا و ئیماراتی یه‌كگرتوویی عه‌ره‌بی سه‌فه‌ر ئه‌كه‌ن و ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان له ٧ هه‌زاره‌وه بۆ ١٥ هه‌زار دۆلار ئه‌فرۆشن. جێگای ئاماژه‌یه كه ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی گورچیله و ئه‌ندامانی دیكه‌ی جه‌سته‌یان ده‌فرۆشن له نێوان ١٨ بۆ ٤٠ ساڵ دایه و یه‌كێك له‌و ئوستانانه‌ی زۆرترین ڕێژه‌ی فرۆشتنی گورچیله‌ی له وڵاتی عێراق هه‌یه كرماشانه.