کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

خۆپێشاندانی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی گوڵان، كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبه‌ چه‌په‌ و سۆسیالیسته‌كان، هه‌روه‌ها ئازادیخوازانی ئانارشیست و فمنیست له‌ وڵاتانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌رانسه، ئاڵمان، كانادا، دانمارك، هوله‌ند، ئیتالیا، ئێسپانیا، سوید، فه‌نلاند، نۆرویژ، له‌هستان و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی حیزبه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزۆسیۆن و ئێرانیانی ئازادیخواز به‌شداری به‌رینیان له‌ ڕێپێوانه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار بووه‌. به‌شداربووان به‌ به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی و قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، دژبه‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ وڵاتی فه‌ڕانسه لایه‌نگرانی فه‌له‌ستینیش په‌یوه‌ست به‌ خۆپێشاندانی ڕۆژی جیهانی كرێكار بوون، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ریان و چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هه‌روه‌ها له‌ ئه‌مریكا كرێكاران پشتیوانی خۆیان له‌ بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارانی دژبه‌ری‌ شه‌ڕ ده‌ربڕی و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون.