کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانی له‌ پایانه و مه‌خزه‌نه‌كانی پترۆشیمی ماهشه‌هر

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانی له‌ پایانه و مه‌خزه‌نه‌كانی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، بۆ جاری دووهه‌می به‌رده‌وام كرێكارانی شاغڵ له‌ پایانه و مه‌خزه‌نه‌كانی پترۆشیمی ماهشه‌هر دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی په‌یمانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌ خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، پێدانی ئیزافه‌كاری و سه‌ختی كار، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار– ١٤ ڕۆژ پشوودان و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌ له‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.