سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر شاری “خاركیف”ی ئۆكراین، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٦ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆكراین، له‌و هێرشه‌دا یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كراوه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٦ كه‌سی دیكه‌ش برنیداربوون. جێگای ئاماژه‌یه كه خاركیف دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی ئۆكراینه و ته‌نیا ٤٠ كیلۆمتر له سنووره‌كانی ڕووسیاوه دووره و له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وام بۆردوومان ده‌كرێت و به سه‌دان كه‌س تێیدا بوونه‌ته قۆربانی