کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕێککەوتنی وڵاتانی کەنداو بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی فەرماندەیی سەربازی لە کوێت

ڕێککەوتنی وڵاتانی کەنداو بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی فەرماندەیی سەربازی

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان وڵاتانی کەنداوی فارس ڕەزامەندییان لەسەر دامەزراندنی ناوەندێکی پێشەنگی فەرماندەیی، سەر بە فەرماندەیی سەربازیی یەکگرتوو، لە کوێت دەربڕیوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەندامانی ئەنجومەن هەروەها ڕەزامەندییان لەسەر تەرخانکردنی هێزی سەربازیی گونجاو بۆ ئەم ناوەندە فەرماندەییە داوە؛ ناوەندێک کە بڕیارە لە خاکی کوێتدا بکرێتەوە.ئەم بڕیارە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس لە بەحرەین باس کراوە.خاڵد بن سەلمان، وەزیری بەرگریی عەرەبستانی سعودی، هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەم کۆبوونەوەیە جەختی لەسەر بەردەوامبوونی هاوئاهەنگی، هاوکاری و یەکگرتوویی بەرگریی لەنێوان وڵاتانی ئەندام کردووەتەوە.