بەپێی ڕاپۆرتەکان، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڕێگەی کەناڵە ئەمنییەکانەوە هۆشداریی بە ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو داوە کە بۆ هەر ئەگەرێکی پەرەسەندنی نوێی سەربازی و دەستپێکردنەوەی شەڕ لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ئامادەباشیی تەواودا بن.
ئەم جموجووڵە لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ئەمریکا پێشتر ئاماژەی بە ڕەوتی ئەرێنیی گفتوگۆکان کردبوو، بەڵام هاوکات هۆشداریشی دا کە لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەکدا، سوپای ئەمریکا ئامادەی کاردانەوە و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازییە.
