بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەوانیی فیدراڵیی ئەمریکا ڕایگەیاند بەهۆی مەترسییەکی ئەمنی و بارودۆخێکی نائاساییی پەیوەست بە سەلامەتیی گەشتەکانەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرتووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەشی چاودێریی هاتوچۆی ئاسمانی لەو بەڕێوەبەرایەتییە، فەرمان دراوە بەوەی هەموو ئەو فڕۆکانەی گەشتی دەرچوونیان هەیە، تا ئاگادارییەکی تر لەسەر زەوی بمێننەوە و گەشتەکانیان ئەنجام نەدەن.
