ئەمڕۆ یەکشەممە، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعوودیە ڕایگەیاند کە هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی توانیویانە دوو مووشەکی بالیستی تێکبشکێنن، کە لەلایەن حوسییەکانەوە ئاراستەی شاری ڕیاز، پایتەختی ئەو وڵاتە، کرابوون.
بەرگریی شارستانیی سعوودیەش پێشتر زەنگی هۆشداریی لە ڕیاز لێدابوو، بەڵام دواتر ڕایگەیاند کە مەترسییەکە نەماوە. هاوکات عەمید مالیکی ئاماژەی بەوەش کرد کە لە دوو ڕووداوی جیاوازدا، بەرپەرچی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) دراوەتەوە کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی شانشینی سعوودیەیان کردبووە ئامانج و لە ئاسماندا تێکشکێندراون.
