کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەرگریی ئاسمانیی سعوودیە چەندین درۆن و مووشەکی بالیستیی حووسییەکانی تێکشکاند

بەرگریی ئاسمانیی سعوودیە چەندین درۆن و مووشەکی بالیستیی حووسییەکانی

بەرگریی ئاسمانیی سعوودیە ڕایگەیاند چەندین درۆن و مووشەکی بالیستیی گرووپی حووسییەکانی یەمەنی تێکشکاند کە ئاراستەی پایتەخت، ڕیاز، و ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە کرابوون.

بە پێی دوایین زانیارییەکان، حووسییەکان بە چەندین درۆن و مووشەکی بالیستی هێرشیان کردە سەر ڕیاز و چەند ناوچەیەکی دیکەی سعوودیە، بەڵام سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە توانی سەرجەم هێرشەکان تێکبشکێنێت. گوتەبێژی هاوپەیمانیی پاڵپشتیی شەرعییەت لە یەمەن، ڕایگەیاند کە سێ سەکۆی هاویشتنی مووشەکی بالیستی لە سەعدە و سەنعا لەناو براون؛ ئەو سەکۆیانە لەلایەن حووسییەکانەوە بۆ هێرشکردنە سەر ڕیاز بەکارهێنرابوون لە بەرامبەردا، یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، ڕایگەیاند کە لە چەند هێرشێکی سەربازییدا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید، کۆگاکانی نەوتی ئارامکۆ و سەنتەری داراییی مەلیک عەبدوڵڵایان لە ڕیاز کردووەتە ئامانج.