ئەمڕۆ سێشەممە، دەسەڵاتدارانی عێراق ڕێگرییان لە نیشتنەوەی فڕۆکەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە کرد.
لە پەیوەندیدا، سەرچاوە ناوخۆییەکان بڵاوییان کردووەتەوە کە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکی چوارقۆڵی لە بەسرە، بە فڕۆکە بەرەو ئابادان دەفڕێت و دواتر بە ڕێگای وشکانی دەچێتە بەسرە.کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ڤارێش، کە بەرپرسیاری گواستنەوەی هەڵبژاردەکەی لە ئەستۆیە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، سەرەڕای وەرگرتنی ڕەزامەندی لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق بۆ ئەنجامدانی گەشتێکی ڕاستەوخۆ لە تارانەوە بۆ بەسرە، دەزگاکانی دەوڵەتی عێراق لە دوا ساتدا گەشتەکەیان هەڵوەشاندەوە.
