هاوپەیمانیی سەربازی بە سەرکردایەتیی عەرەبستانی سعوودی ڕایگەیاند بەیانیی ئەمڕۆ، بەرپەرچی هێرشێکی مووشەکیی حووسییەکانی یەمەنی بەرەو ڕیاز داوەتەوە.
هاوپەیمانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە پارچە شکاوەکانی مووشەکە تێکشکێنراوەکە زیانی ماددییان لێ کەوتووەتەوە، بەڵام قەبارەی وردی زیانەکان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە. هاوپەیمانییەکە هەروەها هەواڵی پووچەڵکردنەوە و لەناوبردنی مووشەکێکی کروزیشی ڕاگەیاند کە لەلایەن حووسییەکانەوە بەرەو ناوچەکانی باشووری سعوودیە لە نزیک سنووری یەمەن هاوێژرابوو.
