ولادیمه‌یر پوتین سه‌رۆك كۆماری ڕووسیه ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، سه‌ربه‌خۆیی جیایی خوازانی ڕۆژئاوای ئۆكراینی به‌فه‌رمی ناساند و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و دوو ناوچه‌یه ڕێكه‌وتنی دۆستی و یارمه‌تی دوو لایه‌نه‌ی واژۆ كرد.
وه‌لادیمه‌یر پوتین له دوای ڕاگه‌یاندنی به‌فه‌رمی ناساندنی سه‌ربه‌خۆیی كۆماری “دونتسك و لوهانسك” داوای له “كیێڤ” كرد هه‌تا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له‌و دوو ناوچه‌یه ڕاگرێت ئه‌گینا به‌رپرسیاریه‌تی ڕشتنی هه‌ر خوێنێك له ئه‌ستۆی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی شه‌وی ڕابردوو له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه سوپای ڕووسیه ژماره‌یه‌كی زۆر زرێپۆش و تانكی بردووه‌ته ناو خاكی “دونتسك و لوهانسك” و له به‌رانبه‌ریشدا سوپای ئۆكراین ده‌ستی به جموجۆڵ كردووه و هێزی به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه جوولاندووه.