کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تورکیا هاوردەکردنی گازی تورکمانستانی لە ڕێگەی ئێرانەوە ڕاگرت

تورکیا هاوردەکردنی گازی تورکمانستانی لە ڕێگەی ئێرانەوە ڕاگرت 1

ئالپ‌ئەرسەلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی خەزەڵوەر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند تورکیا هاوردەکردنی گازی سروشتیی لە تورکمانستانەوە لە ترسی کەوتنە ژێر سزاکانی ئەمریکا ڕاگرتووە؛ گازێک کە لە ڕێگەی ژێرخانی بۆرییەکانی ئێرانەوە دەگوازرایەوە.

بایراکتار جەختی لەوە کردەوە سەرەڕای ئەوەی تورکیا هیچ پارەیەکی ڕاستەوخۆی بۆ تێچووی گواستنەوە بە ئێران نەدەدا، بەڵام بەهۆی توندبوونەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان و بۆ خۆپاراستن لە مەترسییە یاساییەکانی واشنتۆن، ئەنقەرە ناچار بووە مامەڵەکە بوەستێنێت. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە گرێبەستە ڕاستەوخۆکانی هاوردەی گازی تورکیا لە ئێران لە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٥ کۆتاییان دێت و چارەنووسی نوێکردنەوەیان هێشتا نادیارە.