به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هاتنی باهۆز له چه‌ندین ئه‌یاله‌تی ڕۆژاوای ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌مریكا له‌وانه له كێنتاكی، ئاركانزاس، ئیلینۆی و میسوری، ته‌ڵه‌فاتی گیانی و زیانی ماددیی به‌رینی لێكه‌وته‌وه.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌یاله‌تی كێنتاكی، تۆفان له مه‌سیری ٢٠٠ مایلی واته پتر له ٣٠٠ كیلۆمیتر، زه‌ره‌ر و زیانی به بینا و ماڵه‌كان گه‌یاندووه و هه‌وڵ بۆ دۆزینه‌وه‌ی برینداره‌كان هه‌روا به‌رده‌وامه و هه‌تا ئێستا پتر له ١٠٠ كه‌س له ئه‌یاله‌تی كێنتاكی گیانیان له‌ده‌ست داوه. كارناسان ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌رهه‌ڵدانی گێژه‌ڵووكه و باهۆز له‌م وه‌رزه سارده‌دا نائاساییه.