كرێكارانی ڕۆژمزدی شاره‌داریی كرماشان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌گۆڕدرانی باروودۆخی پیشه‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، شاره‌دار ته‌نیا باروودۆخی ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی گۆڕیوه و به باقیی كرێكاران كه پتر له ٥ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه ڕایگه‌یاندووه كه زه‌رفییه‌تی دامه‌زراندن له‌ئێستادا ته‌كمیل بووه و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رجۆره ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌ركردنی كرێكارانی لێده‌كه‌وێته‌وه.