کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینانی شیرکەتی موخابەرات لە چەند شارێک

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینانی شیرکەتی موخابەرات لە چەند شارێک

دوێنێ، خانەنشینانی شیرکەتی موخابەرات لە چەندین شاری ئێران لەوانە ئیسفەهان، تاران، تەورێز، سنە، بروجێرد و کرماشان، بە سازکردنی گردبوونەوە و ڕێپێوان، داوای دەستەبەرکردنی مافە پیشەیی و یاساییەکانی خۆیان کرد. ناڕازییان هاوکات ناڕەزایەتیی توندی خۆیان بەرامبەر بە دۆخی نالەباری بیمەی تەواوکەر ، بەرزکردنەوەی ناڕەوای پشکی بیمە لە مووچەکەیان و پابەندنەبوونی بەرپرسان بە باشترکردنی بژێویی ژیانیان دەربڕی. بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە کە تا جێبەجێکردنی داواکارییە یاساییەکانیان، لە ناڕەزایەتی بەردەوام دەبن.