ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی عەرەبی خەڵکی ئابادان، پاش شوێنکەوتن و تەقەکردنی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای ئابادان بەرەو فەلاحیە، گیانی لەدەست دا.
بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلی ئەم هاووڵاتییە لە خاڵێکی پشکنینی ئەمنیدا نەوەستاوە، هێزە ئەمنییەکان شوێنی کەوتوون و لە ناوچەی دارخوێن لە کاتی جووڵەدا تەقەیان لە تایەی ئۆتۆمبێلەکەی کردووە. لە ئەنجامی ئەم تەقەکردنەدا، ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی بە ناوی «ئەحمەد موحسینی» بە توندی بریندار بووە؛ ناوبراو دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی فەلاحیە، بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە.
