دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران، سزای پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری و دوو ساڵ بێبەشکردن لە چالاکییە پیشەییەکانی پەیوەندیدار بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ «سۆهەیل عەرەبی» پشتڕاست کردەوە کە پێشتر لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تارانەوە دەرکرابوو.
بەپێی ئەم بڕیارە، سۆهەیل عەرەبی بە تۆمەتی «کۆبوونەوە و تەبانی بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی وڵات» و بە جێبەجێکردنی یاساکانی پەیوەندیدار بە دووبارەکردنەوەی تاوان، بە لەبەرچاوگرتنی ماوەی پێشووی دەستبەسەربوونی، بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
