کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای قورس بەسەر دوو هاووڵاتیدا لە تاران و مەشهەد

سەپاندنی سزای قورس بەسەر دوو هاووڵاتیدا لە تاران و مەشهەد 2

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی لە شارەکانی تاران و مەشهەد لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بەندکران و لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە. بەپێی زانیارییەکان، “نەبی سۆفی“، خەڵکی شائین‌دژ (ساین‌قەڵا) و دانیشتووی تاران، لە لایەن دادگای شائین‌دژەوە بە تۆمەتی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێنراوە. هەروەها “حەسەن گوڵشەن‌نەژاد“، هاووڵاتیی تەمەن ٣٦ ساڵ، دانیشتووی شاری مەشهەد و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دادگای مەشهەدەوە بە تۆمەتی «موحارەبە»، هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی نەیار، تێکدانی ئاسایشی وڵات و بێڕێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.