کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەئامانجگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز

بەئامانجگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز 3 2

دەزگای ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریایییەکانی بەریتانیا  ڕایگەیاند کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە کاتی تێپەڕبوون بە تەنگەی هورمزدا، بە مووشەک یان کەرەستەیەکی تەقەمەنیی نادیار پێکراوە و لە جووڵە کەوتووە. بە وتەی ئەم ناوەندە، لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە هێرشەکە دەستیان پێ کردووە، بەڵام تا ئێستا زانیاری لەسەر ناسنامەی هێرشبەران و قەبارەی زیانە گیانی و مادییەکان لە بەردەستدا نییە.