به پێی ڕاپۆرته‌كان، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دواین ئاماری توشبوانی ویرووسی کۆرۆنای بڵاوکردووه‌ته‌وه و بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٣٢٢ حاڵەتی نوێی توشبون بەو ویرووسه تۆمارکراوە، بە جۆرێک تەنیا لە بەغدای پایتەخت ٢٢٤ حاڵەت تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاشیگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای تۆمار كردنی ئه‌م ژماره‌یه له تووشبوان، ٦٧ كه‌س چاکبونەوە و چوار حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراون. بەوەش کۆی گشتی توشبوانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووه‌ته ٥ هه‌زار و ٤٥٧ كه‌س و لەو ژمارەیەش ٢ هه‌زار و ٩٧١ كه‌س چاکبونەتەوە و ٢ هه‌زار و ٣٠٧ كه‌س لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە، هەروەها ١٧٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.