کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی خزمه‌تگوزاریی ڕێگه‌ی ئاسنی شیركه‌تی مه‌هتاب سیرجه‌م

5h 1

5h 1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی خزمه‌تگوزاریی شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی “مه‌هتاب سیرجه‌م” له‌ شاری ئه‌ندیمشك له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌، ١٥ ‌تا ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٦ كه‌س له‌ به‌رپرسانی فه‌ننییان له‌ سه‌ركاره‌كانیان ده‌ركردووه‌ و ٥١ كرێكاری خزمه‌تگوزاریش كه‌وتوونه‌ته‌ لیستی ده‌ركراوه‌كان. شایانی باسه‌ كرێكاران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر وێستگه‌ی قه‌تاری ئه‌ندیمشك، خوازیاری گه‌راندنه‌وه‌ی هاوكارانیان بۆ سه‌ر كار و ڕاگرتنی ده‌ركردنی كرێكاران له‌م شیركه‌ته‌ بوون.