ماوه‌ی سێ ڕۆژه كه شاره‌داری و هێزه‌كانی پۆلیس به‌مه‌به‌ستی ڕووخاندنی ماڵی دانیشتووانی ناوچه‌ی حاشینه‌نشینی “فه‌تح ته‌پ”ی ئیستانبوول، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵه‌كانیان و ده‌یانه‌وێت ئه‌و ناوچه‌یان پێ چۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام دانیشتووانی ئه‌و ناوچه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شاره‌داری ئیستانبوول به هاوكاری پۆلیس به‌مه‌به‌ستی ڕووخاندنی زوره‌ملی خانووی دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی “فه‌تح ته‌په”، به‌رق و ئاوی ماڵه‌كانیانی بڕیوه، به‌ڵام خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به سازركردنی سه‌نگه‌ر، به‌ڕه‌وڕووی هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس بوونه‌ته‌وه. به وته‌ی یه‌كێك له دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه، شاره‌داری گه‌نده‌ڵی ئیستانبوول سه‌ر به حیزبه‌كه‌ی “ئه‌ردۆغانه” و به‌ڵێنی سازركردنی شاره‌ۆچكه و ویلای به چه‌ندین شیركه‌ت به به‌های كۆچ پێكردنی زۆره‌ملێی چینی هه‌ژار و كرێكاری ئه‌و ناوچه‌یه داوه و له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م پێنج كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.