ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، په‌ره‌ستارانی دامەزراوی ٨٩ رۆژەی نه‌خۆشخانه‌ی ئێرانشار دژبه ناڕوونی دۆخی پیشه‌ییان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌رمانی سه‌رۆكی زانۆكی زانیاری پزیشكی ئێرانشار بۆ ته‌سفیه حساو له‌گه‌ڵ په‌ره‌ستارانی ٨٩ ڕۆژه و ساعه‌تی، په‌ره‌ستاران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و مانیان گرت. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، په‌ره‌ستارانی شاره‌كانی ڕاسه‌ك، فنووج، چابه‌هار و نیكشاریش به مه‌به‌ستی پشتیوانی له هاوكاره‌كانیان له ئێرانشار ده‌ستیان له كار كێشاوه و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆخی پیشه‌ییان بوون.
